لە ئەپلیکەیشنی (نفطكم) نۆرە بگرن
له مه‌خمور 100 لیتر نه‌وتى سپی به 15 هه‌زار دینار ده‌درێته هاوڵاتیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له مه‌خمور ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى پێشتر له ناویان له ئه‌پلیكه‌یشنی (نفطكم) تۆمار كردووه.
نه‌وت و كانزاكانى عێراق، بۆ ئه‌مساڵ شێوازى دابه‌شكردنى نه‌وتى بۆ هاوڵاتیان گۆڕى و پێویسته هاوڵاتی پێشتر ناویان له‌ناو ئه‌و ئه‌پڵیكه‌شنه تۆمار بكات.
قایمقامیه‌تى مه‌خمور ئاگادارییه‌كى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ى ناویان خۆیان تۆماركردووه مامەڵەکەیان لەلایەن بریکاری خۆراکیانەوە لە ئەپلی کەیشنی (نفطكم) به‌رده‌ست و ئێستا دەتوانن نۆرەبگرن بۆ وه‌رگرتنى نه‌ته‌كانیان.
ده‌شڵێت، بۆ هه‌ر 100 لتر نەوت، بڕی 15 هەزار دینار له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت و پارەدانەکەش بەشێوەی کارت بانک دەبێ.
ئەو هاوڵاتیانەشی كێشه له ئه‌په‌كه‌ساندا هه‌یه و ئەپەکەیان ناكرێتەوە پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ن لەچەند کاتژمێری داهاتوو کێشەکانیان ب چارەسەر دەبێت.