بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه
له دهۆك سه‌نته‌رێكى كۆكردنه‌وه و به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مى جوتیاران كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه و به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى سنووره‌كه‌ى راگیه‌اند و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیش ده‌ڵێت، له قۆناغى یه‌كه‌مدا به‌رهه‌مه‌كان ده‌نێردێنه پارێزگاكانى عێراق.
له سه‌نته‌ره‌كه‌دا، كارى وه‌رگرتن، جواداكردنه‌وه، كۆكردنه‌وه و هه‌نارده‌كردن و به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌كان ده‌كرێت و له سنوورى ناحیه‌ى فایده دروستكراوه.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، سه‌نته‌ره‌كه له‌رێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌هاكارى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ITC و UNCHR و NRC دروستکراوه.
له ئێستادا به‌رهه‌مه‌كانى وه‌ك ته‌ماته، په‌تاته، سێ‌و، باینجان، خیار و پیاز وه‌رده‌گرێت.
وتیشی “جگه بۆ ناوخۆى هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌نێردرێن بۆ بازاڕه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراقیش”.
پلانى داهاتووى كشتو‌كاڵى دهۆك بۆ فراوانكردنى به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌كان بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیشه.