"سەرنجڕاکێشترە"

گەنجێکی کۆیە کیو ئاڕ کۆد بەشێوەی وێنە و لۆگۆ دروست دەکات

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەگەر جاران کیو ئاڕ کۆد تەنیا رەش و سپی بوو و دیار نەبوو تایبەتە بە چ دامەزراوە یان شوێنێکەوە، ئێستا گەنجێکی وریای شاری کۆیە هەستاوە بە دروستکردنی کیو ئاڕ کۆد بە وێنە و لۆگۆی جیاواز و هەر بە بینینی بۆت دەردەکەوێ کە هی چ شوێنێکە.

ئالان ئازاد پڕۆژەکەی بردووەتە پێشانگای هایتێکس لە شاری هەولێر و بە 964ـی وت، “کیو ئاڕ کۆدەکانی پێشوو هەموو وەک یەکن و هیچ جیاوازییەکیان نییە، بۆ بیرم لەوە کردەوە کە بە شێوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێش کیو ئاڕ کۆد دروست بکەم”.

“دەتوانم وێنە و لۆگۆی هەر شوێنێک کە تۆ بتهەوێ لەسەر کیو ئاڕ کۆدەکە بکێشم و بە هەموو شێوەیەک دروستی دەکەم”، ئالان ئازاد وای وت.

ئاماژە بەوەشکرد، هەندێک لەو کیو ئاڕ کۆدانە کاری زیاتری دەوێت و دروستکردنیان چەند رۆژێک دەخایەنەێت.

پێداچونەوە؛ شۆڕش قادری

خوێندکارێک داهێنانی لە ئامێرێکی بەرهەم هێنانی کارەبا ...

خوێندکارێک داهێنانی لە ئامێرێکی بەرهەم هێنانی کارەبا کردووە

د. نەوزاد باجگر هەندێک جار AI بەکاردەهێنێت

د. نەوزاد باجگر هەندێک جار AI بەکاردەهێنێت