سەرى گاى تیایە

ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانى سلێمانى پاککرانەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

هەڵمەتى پاککردنەوەى مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکانى سلێمانى دەستیپێکرد، بەڵام شتى سەیر و عەجایب لەو مەنهۆڵانە دەرهێندراون، لەوانە (سەرى گا، ورگ و ریخۆڵەى ماڵات، سەگى تۆپیو).

حامید ئیبراهیم، کرێکارێکى بەتەمەنى شارەوانى سلێمانییە کە لەگەڵ هاوڕێیانى سەرقاڵى پاککردنەوەى مەنهۆڵەکان بوو، بە 964ـى وت،”شتى سەیر لەو مەنهۆڵانە دەردەهێنین، جگە لە قوڕ و لیتە و زەرف و دەبە، تەنانەت بە دەستى خۆم سەرى گا و ورگ و ریخۆڵەى ماڵات و سەگى تۆپیوم دەرهێناوە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، خەڵک هاوکار نییە لە پاکڕاگرتنى مەنهۆڵەکان، بۆیە ئەوان وەک کرێکاران بەبەردەوام دەستێکیان بەو مەنهۆڵانەوەیە تا بۆ وەرزى بارانبارین نەگیرێن و کۆبوونەوەى ئاو دروست نەکەن.

لاى خۆیەوە، زەردەشت رەفیق، وتەبێژى شارەوانى سلێمانى بە 964ـى وت،”سلێمانى لە رووى ئاوەڕۆوە گرفتى نییە، هەم کۆڵان و شەقامەکان ئاوەڕۆیان هەیە، هەمیش جوگرافیاى شارەکە بەشێوازێکە لێژە و کۆبوونەوەى ئاو و لافاو دروست ناکات، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان هاوکاربن بۆ ئەوەى کونى مەنهۆڵەکان نەگیرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کێشەی مەنهۆڵێکی کراوە چارەسەرکرا کە ببووە هەڕەشە لەسە...

کێشەی مەنهۆڵێکی کراوە چارەسەرکرا کە ببووە هەڕەشە لەسەر گیانی ئاژەڵان