گوندى شێنێ
98 لە دڵى سروشت دا؛ چیرۆکى سەرکەوتنى قوتابییەکى پۆلى 12
964+
محەمەد عەلى- قەڵادزێ
دەرچوویەکى پۆلى 12ـى گوندى شێنێ کە 40 کیلۆمەتر لە قەڵادزێ دوورە، هەموو رۆژێک (بە باران و بەفر، گەرما و سەرما)، بە مۆتۆڕ ئەو رێگایەى بڕیوە تا توانیویەتى بە سەرکەوتوویى پۆلى 12 تەواو بکات.
رەوێن هەمزە، کە بە کۆنمرەى 98، توانیویەتى ببێتە یەکێک لە یەکەمە دەرچووەکان و چاوى لەوەیە لە کۆلێژى پزیشکى گشتى وەربگیرێت، بە خوێندن لە ناو سروشت توانیویەتى ئەو نمرەیە بەدەست بهێنێت.
رەوێن کە بەهۆى نەدارییەوە نەیتوانیوە ژورێک بۆخۆى رێک بخات، سروشتى کردووە بە ماڵ و مامۆستاى خۆیى و لەناو سروشتى جوانى شێنێ، خوێندوویەتى.
ئەو چیرۆکى سەرکەوتنى بۆ 964 گێڕایەوە، بەڵام خەمى ئەوەیەتى بارى دارایى بەربەستى بۆ دروستبکات و نەتوانێت بەباشى ئیدارەى خوێندنەکەى بدات لە کۆلێژى پزیشکى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح