"پارچه پارچه‌بوونی سوریا زیاتر ده‌كات"
له رۆژئاواى كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سوریا ره‌تكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى سوریا، له رۆژئاواى كوردستان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ره‌تكرایه‌وه و ده‌ڵێن، هه‌ڵبژاردنێك له‌مشێوه‌یه زیاتر سوریا به‌ره‌و پارچه‌پارچه بوون ده‌بات.
ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده) هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی سوریای ره‌تكرده‌وه و وه‌كو “شانۆیه‌كی سیاسی” وه‌سفیكردووه چونكه ده‌ڵێت، ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه پارچه‌بونی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریا قوڵترده‌كاته‌وه و هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیش ئه‌گه‌ر هه‌موو سورییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداى تێدا نه‌كه‌ن و له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌نجام نه‌درێت، ناشه‌رعیه.
(مه‌سه‌ده) له راگه‌یەندراوێكدا، هه‌ڵوێستی روونى خۆی له دژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوریا ئاشكرا كردووه و پێیوایه هه‌ڵبژاردنه گوزارشت له ئیراده‌ی سورییه‌كان ناكات، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش نییه.
هه‌ڵبژاردنه‌كه، وه‌ك شانۆیه‌كی سیاسی وه‌سف ده‌كات، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه شایسته‌ی مێژوی ڕاسته‌قینه‌ی سوریا نین، هه‌روه‌ها شایسته‌ی قوربانیدانی گه‌له‌كه‌ی نین، كه تێكۆشان بۆ بنیاتنانی سوریایه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ئازادی و پێكه‌وه‌یی راسته‌قینه ده‌كه‌ن”.