كەی؟

دەرگای هاوردەكردنی تەماتە و پیاز لە عێراق دەكرێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە 15ی ئەم مانگەوە رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە و پیاز لە دەرەوە دەدرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 6.10.2025 رایگەیاند، “هاوردەکردنی تەماتە و پیاز لە 15ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكاتەوە، بەهۆی کەمیی بەرهەمی ناوخۆیی و بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخەکان لە بازاڕی ناوخۆدا”.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو هەر وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، هاوردەكردنی 44 جۆرە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە دەرەوە قەدەغە كرد، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی كە پێگەیشتووە، بازاڕی هەبێ و ساغبێتەوە.

جوتیارانی كوردستانیش لە ماوەی رابردوو كێشەیان لەگەڵ دەروازە سنوورییەكان هەرێم لەگەڵ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەبوو، كە رێگەیان نەدەدا بەرهەمی كشتوكاڵ و دەواجنی كوردستان بگاتە ئەو شوێنانە.

نرخی تەماتە هەرزانە بەڵام خەیار بەناجێگیری ماوەتەوە

نرخی تەماتە هەرزانە بەڵام خەیار بەناجێگیری ماوەتەوە