لە کەرکوک
کەسوکار و قوربانیانى دەستى تەقینەوەکان داواى پارچە زەوى دەکەن
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
کەسوکارى شەهیدان و قوربانیانى تەقینەکانى شارى کەرکوک کە لەدواى پرۆسەى ئازادییەوە روویانداوە، گردبوونەوە و داوا دەکەن پارچە زەویان پێ بدرێت.
دلێر ئەمین کە دوو براى لە تەقینەوەدا گیانیان بەخشیوە، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”براکانم کارمەندى وەزارەتى ناوخۆ بوون، بەڵام تائێستا سودمەند نەبوین لە وەرگرتنى زەوى”.
زوبێر محەمەد کە خۆى لە ساڵى 2013 کەوتووەتە بەر تەقینەوەیەک و قاچى و چاویى و بەشێکى جەستەى لەدەستداوە و کەوتووەتە سەر کورسى، بە 964ـى وت،”داوا لە پارێزگارى کەرکوک دەکەم پارچە زەویمان پێبدات بۆ ئەوەى لە کرێچێتى رزگارمان بێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح