60 سەر مەڕیان لێدزیوە

+964
راژان باجەڵان – خانەقین

سەروەت فەرەج شوانکارەیەکی دانیشتووی گەڕەکی ئەرکەوازی خانەقینە و دەڵێت، شەوی رابردوو 60 سەر مەڕیان لێدزیوە.

ئەو بە 964ی وت، پشتاوپشت و بە بنەماڵەوە خەریكی بەخێوكردنی مەڕ و ماڵات و كشتوكاڵ بوون.

هەروەها وتی، ساڵانێكی دوور و درێژە خەریكی ئەم كەسابەتەن و یەكەم جارە شتێكی وا رووبدات، شەوی رابردوو پاش كاتژمێر 10:30 گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەڵام بەرەبەیان كە هاتووەتەوە بۆ لای ئاژەڵەکانی، بینیویەتی 60 سەر مەڕی دیار نەماون.

“شكاتم كردووە و هێزە ئەمنییەكان هاوكارم بوون و ئێستا ئەوانیش سەرقاڵی ئەم كەیسەن”، سەروەت وای وت.

سەلام عەبدوڵا چالاكوانی مەدەنی لە شاری خانەقین بۆ 964ی باسکرد، ئەم دیاردەی مەڕ دزینە نوێیە لە خانەقین و پێشتر نەبووە.

پێداچوونەوە: هێمن بەکر