شێروان بێرکۆتی لە هونەر دوورکەوتووەتەوە
“هونەرمەندە کۆنەکان پەراوێز خراون و کە دەشمرین نان و پیازمان پێوە دەخۆن”
964+
رێباز خدر- هەولێر
شێروان بێرکۆتی دوای ساڵانێک بێدەنگی لە 964ەوە دەردەکەوێتەوە و دەڵێت، هونەرمەندە کۆنەکان پەراوێز خراون و کە دەشمرین نان و پیازمان پێوە دەخۆن، تاقەتی هونەرم نەماوە.
پەیامنێری 964 بە رێکەوت لە ناو بازاڕ و چایخانەیەکی هەولێر چاوی بە شێروان بێرکۆتی دەکەوێت، راستەوخۆ دەچێتە لای و پێکەوە دەمەتەقێیەکی خۆش دەکەن، بەڵام شێروان بێرکۆتی دەردەدڵی زۆرە لە دەست هونەری کوردی و دەڵێت بووەتە تیجارەت و منیش ئەوەم پێناکرێت.
زۆر گلەییشی هەیە کە هونەرمەندە قەدیمەکان پەراوێز خراون، کاتێک دەشمردن نان و پیازیان پێوەدەخۆن.
پێداچوونەوە:پەری ساڵح