فه‌رمانبه‌رێكیان له‌كاتى چاككردنه‌وه قاچی شكاوه
ته‌نیا ئه‌مشه‌و بێئاون و سبه‌ى ئاو بۆ هاوڵاتیانى قه‌ڵادزێ ده‌گه‌ڕێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌ى ئاوى خاس ئاگادارییه‌كى بۆ هاوبه‌شانى بڵاوكرده‌وه كه به هۆی تەقینی یەکێک لە چێک ڤاڵڤەکانی پڕۆژه‌كه‌یان دابه‌شكردنى ئاو وه‌ستاوه ده‌ستبه‌ئاو بگرن، به‌ڵام ئه‌م بێئاویه‌یان زۆر ناخایه‌نێت و له‌سه‌بینێوه ده‌بنه‌وه خاوه‌ن به‌شه ئاوى خۆیان، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه‌ش ئاشكراى ده‌كات كه له‌كاتى چاككردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه یه‌كێك له فه‌رمانبه‌راه‌كانیان قوڕساییه‌كه به‌سه‌ریا كه‌وتووه قاچی شكاوه.
پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ پشت به ئاوى زێی بچووك ده‌به‌ستێك و به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام ئاو بۆ 19 هه‌زار خێزانى شاره‌كه دابین ده‌كات.
ئه‌ندازیار مارف مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، شوێنى ته‌قینى پڕۆه‌كه‌یان چاككردووه‌ته‌وه به‌ڵام تاوه‌كو حه‌وزه‌كانى ئاو پڕ ده‌بن، تاوه‌كو به‌یانى ناتوانن ئاو به هاوبه‌شانیان بده‌ن.
وتیشی “ئه‌مڕۆ تا ئه‌وكاته‌ى كێشه‌ى له پڕۆژه‌كه‌مان دروست بووه ئاو دابه‌شكراوه و توانیومانه ئاو به نیوه‌ى زیاترى هاوبه‌شانمان به‌ده‌ین، سبیه‌نێش ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌مڕۆ له‌كاتى دەرچونی یەکێک لە چێکڤاڵڤەکانی پڕۆژەكه یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بە ناوی هیوا ئیبراهیم کە چاوەدێری پەمپەکان بوو توشی شکانی قاچی بووە، وتیشی “لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ چارەسەری پێویستی بۆ کراوە”.