زۆر زەروور نیت خۆ لەو رێگایە مەدە
لەسەر رێگای تاسڵوجەی سلێمانی جەنجاڵییەکی زۆر دروست بووە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
بەهۆی رووخاندنی پردە کۆنەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی، جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر ئەو رێگایە دروست بووە و ئەگەر زۆر زەروور نیت، خۆی لێ مەدە.
پردە کۆنەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی رووخێنرا؛ پردێکی تازە دروست دەکرێت
هێمن حوسێن سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە 964ـی وت، لە ئەمڕۆ شەممەوە 4.10.2025 دەستیانکردووە بە رووخاندنی پردە کۆنەکەی تاسڵوجە و بەپێی ئەو پلانەی داینانناوە، بە کەمتر لە 10 رۆژە کارەکە تەواو دەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە شۆفێران پابەندی رێنماییەکانیان نابن و لەبەر ئەوەی دوور نەکەونەوە، رێگای جێگرەوە بەکارناهێنن، هەربۆیە ئەو قەرەباڵغی و جەنجاڵییە دروست دەبێت.
لە شوێنی پردە کۆنەکەی تاسڵوجە، پردێکی تازە و مۆدێرن دروست دەکرێت کە دەکەوێتە سەر شەقامی 100 مەتری کە بە ئۆتۆبانی بابان ناسراوە، پێشتریش شارەوانی سلێمانی داوای لێبوردن لە شۆفێران کرد کە لەم چەند رۆژەدا ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری