پلانەکە گۆڕا

بەهۆی پێشانگای نێودەوڵەتییەوە داخستنی رێگای کەرکوک-سلێمانی دواخرا

964+

وریا فەتاح

بڕیاربوو هەردوو ئاڕاستەی شەقامی کەرکوک-سلێمانی لە رۆژى 30ـی ئەیلول دابخرێن، بەڵام بەهۆی دەوامی فەرمانگەکان، قەرەباڵغی شەقامەکە و دەستپێکردنی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی، پلانەکە گۆڕانکاری بەسەردا هات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانەکە، کە بریتییە لە لادانی رێگای کەرکوک بە ئاڕاستەی سلێمانی بۆ سەر شەقامێکی جێگرەوە.

روونیشى کردووەتەوە، لادان و داخستنی ئاڕاستەی سلێمانی بەرەو کەرکوک بۆ رۆژی شەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2025، دواخراوە.

داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن، لەم ماوەیەدا رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن و بۆ کارئاسانی و پاراستنی سەلامەتیی گشتی، هاوکاریی تەواوی تیمەکانی شارەوانی و هاتوچۆ بکەن.

سبەینێ پردە کۆنەکەى تاسلوجە دادەخرێت

سبەینێ پردە کۆنەکەى تاسلوجە دادەخرێت