سوپای ئیسرائیل
"تەقەكردنیش هەیە"
سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر غەززە راگرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
رادیۆی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، سەرکردایەتی سیاسی فەرمانی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی لە غەززە بۆ کەمترین ئاست و جێبەجێکردنی تەنیا ئۆپەراسیۆنی بەرگری لە کەرتی غەززە راگەیاند.
رادیۆکە ڕایگەیاندووە، دوای راگەیاندنی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ بە رازیبوونی حەماس بە رێككەوتن، سەرکردایەتی سیاسی سوپایان راسپاردووە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی غەززە رابگرن.
لە بەرامبەردا سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رێنمایی بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانی ترەمپ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەرکرد.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداریشدا، دەزگاکانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە تەقەکردن لە ئاوارەکان لە غەززە دوای ئەوەی هۆشدارییان پێداون بۆ ئەوەی بچنە دەرەوە و لە هەر شوێنێک بن بەدوایاندا دەگەڕێن.
شەوی رابردوو دوای هۆشدارییەكەی ترەمپ، بزووتنەوەی حەماس هاتنەسەر خەت و رایانگەیاند ئامادەن رێككەوتن بكەن و داواكارییەكان بۆ ئاشتی جێبەجێ بكەن.