دوو رۆژە نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
لەبن 65 دۆلارە
دوو رۆژە نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت چەند رۆژێکە روولە دابەزینەوە، بەڵام دوو رۆژە تاڕادەیەک جێگیر بووە و ئەمڕۆش هەر بەرمیلێک لەخوار 65 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 4.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێت بە 64 دۆلار و 53 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى مانگی رابردوو، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.