لە موسڵ
لە نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا ژیانی پیاوێکی 70 ساڵ رزگار کرا
لە موسڵ
964+
توانا نەقی
لە نەشتەرگەریەکی دەگمەن و لەلایەن کۆمەلێک دکتۆری لێهاتووەوە لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ ژیانی پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ کە وەرەم لە مەعیدەیدا بووە و گەیشتووەتە جگەری رزگار کرا.
کارگێڕی نەخۆشخانەی سەلام لە موسڵ کە نەشتەرگەریەکەیان ئەنجامداوە بڵاویکردەوە، پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ وەرەمێک لە گەدەی دەرچووە و درێژ بووەتوە بۆ جگەری و ژیانی خسووەتە مەترسییەوە بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەرییەکی قورستانبۆ ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نەشتەرگەریەکدا تەواوی گەدەیان هەڵگرتووە و وەرمەکەیان دەرهێناوە و سیستمی هەرس بە بە سیستمی ریخۆڵەباریکە بە سورێنچکەوە بەستراوەتەوە بەشێک لە جگەریشیان دەرهێناوە.
نەخۆشخانەکە روونیکردەوە، دوای نەشتەرگەرییەکە نەخۆشخانە شەش رۆژ لە نەخۆشخانە هێڵدراوەتەوە و دەرکراوە و دۆخی تەندروستی جێگرە.
لە نەشتەرگەریەکەدا نۆکەس وەک پزیشک و تیمی نەشتەرگەری بەشدار بوون و بە یەکێک لە نەشتەرگەرییە دەگمەنەکان لە قەڵەمدراوە.