93 ساڵ تێپەڕی 

ئەمڕۆ رۆژی نیشتیمانی عێراقە 

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ 93 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دیاریکردنی رۆژی نیشتمانیی عێراق ئەمەش دوای ئەوەی دوو ساڵ بەر لەوە عێراق رێکەوتنی ئیمزاکرد بۆ دەرچوونی لە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا.

ئەمڕۆ هەینی 3.10.2023 ساڵ رۆژی دەرچوونی عێراقە لەژێر فەرمانڕەوانیی بەریتانیا و وەرگرتنی سەربەخۆییە و بوون بە ئەندامە لە کۆمەلەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سالی 1932.

محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی عێراقەوە رایگەیاند، پیرۆزبایی لە هەموو گەلی عێراق دەکات بە بۆنەی 93 ساڵەی بوون بە ئەندام لە گەورەترین و کاریگەرترین کۆمەڵە لە جیهاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق لەو پێناوەدە چ ئەو سەردەمە و چ عێراقی نوێ و چ سەردەمی رژێم قوربانی زۆریان داوە و بۆ بەدەست هێنانی ئەم رۆژە هەزاران شەهید دراوە.

لە ساڵی 1932 عێراق رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی بۆ جەژنی نیشتمانی عێراق دیاریکرد، لە ئەیلولی ساڵی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر دیاریکردنی ئەو رۆژەدایەوە.

عێراق لە ناوچەکە یەکەم وڵاتی عەرەبی بوو کە سەربەخۆیی بەدەستبێنێت، لە کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان ریزبەندی 57-مین وڵاتانی وەرگرتووە.

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە جەژنی نیشتمانی عێراق؟

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە جەژنی نیشتمانی عێراق؟