ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیران
حکومەت باسی هەڵوەشاندنەوەی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت دەکات
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و به گوێره‌ی كارنامه‌كە‌شی، تاوتوێی چەندین تەوەر دەكرێت كە جگە لە بارودۆخی دارایی هەرێم، هەڵوەشاندنەوەی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت تەوەرێكی دیكەیەتی.
تاوتوێكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجییه‌كان له دوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سێقۆڵیی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی پۆلێنكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی ده‌بێت، له‌لایه‌ن وه‌زیری دارایییه‌وه راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردن به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئابوریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت به نوسراوی ئه‌نجومه‌نه‌كه ژماره(2132) لە 2.11.2020 كه بڕگه‌كانی ناگونجێت له‌گه‌ڵ یاسای نوێی فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ژماره (1)ی ساڵی 2021 كه به نوسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (3382) له 15.9.2025 ئاڕاسته‌ی سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه.
هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی (رێبه‌ری سه‌لامه‌تی) ده‌دات كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئاماده‌كراوه، ده‌سه‌ڵاتیش به وه‌زیری ناوخۆ دەدرێت بۆ ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی رێبه‌رەكە.