مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر
ئێستا بووە بە مۆزەخانە
ئەمڕۆ 105 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم قوتابخانە لە هەولێر تێپەڕ دەبێت
+964
ژووری هەواڵ
105 ساڵ لەمەوبەر قەڵای هەولێر باوەشی بۆ یەکەم قوتابخانەی فەرمی کردەوە و منداڵانی شارەكە روویان لە خوێندن كرد، ئێستاش قوتابخانەكە ماوە و كراوە بە مۆزەخانە.
بەرپرسی راگەیاندنی مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر دەڵێت؛ یەکەم قوتابخانەی فەرمی لە هەولێردا ناوی (ئەربیل ئولا) بووە و لە ساڵی 1920 لەسەر قەڵای هەولێر دروستکرا و تێیدا هەموو پێکهاتەکانی شارەکە لەم ناوەندە خوێندوویانە.
شێرزاد رەسوڵ بە 964 ی وت، یەکەم بەڕێوەبەی ئەم قوتابخانەیە مامۆستایەکی ئایینی بووە بە ناوی (عبدولکەریم ئیسماعیل ئەفەندی کۆیی) و دواتر قوتابخانەکە لە ساڵی 1926-1927 گوازراوەتەوە بۆ گەڕەکی تەعجیلی ئێستا و لە جێگای ئەو قوتابخانەیەکی کچان لەسەر قەڵا کرایەوە.
سەبارەت بە بەردەوامیی خوێندن لەم ناوەندە، ئاماژەی بەوەدا، تا ساڵی 2005 خوێندن لە ناوەندەكە بەردەوام بووە، بەڵام لە ساڵی 2011 بۆ یەکەمجار لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کرا بە مۆزەخانەی پەروەردە و ئێستاش ئەوەی حەز بکات دەتوانێ سەردانی بکات، كە پڕە لە كەلوپەل و دەستنووسی دەگمەن و بەرهەمی دیكەی جیاواز.