"کار لە کار ترازابوو"

ئاگر لە ژمارەیەک دوکان لە گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک کەوتەوە

964+

کاروان ساڵحی

دوکاندانی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک نانی نیوەڕۆیان بە ئیسراحەت نەخوارد و هەواڵی سووتانی دوکانەکانیان بۆ هات، کە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتبووەوە.

پەیامنێری 964 هەر زوو گەیشتە شوێنی رووداوەکە و پێی راگەیاندین، کە نزیکەی 10 دوکان سووتاون و 8 تیمی بەرگری شارستانی لەوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، سەرەتا دوکانێک بووە و دواتر تەشەنەی کردووە.

پاش زیاتر لە کاتژمێر و نیوێک ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و عەلی فەرمان، خاوەنی یەکێک لە دوکانە سوتاوەکانە بە 964ـی وت، هۆکارەکەی ئەوە بوە ئاگر لە وایەرێکی کارەبای مۆلیدە کەوتووەتەوە و پاشان تەشەنەی کردوە، چەند رۆژ بەر لە ئێستا بایەی 60هەزار دۆلار جل و بەرگی زستانەمان هێنا.

کە بینیمان گڕی گرت و سووتا دەستبەجێ  خۆم و شاگردەکانم هاتین بۆ ئەوەی کەلوپەلی ناو دوکانەکان دەربهێنین، ئارام حەساری دراوسێی یەکێک لەو دوکانانەی کە سوتاوە وادەڵێت.

ئەفسەرێک ئاکر کوژێنەوە لە شوێنی روداوەکە بە 964ـی وت، ئاگرەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە، لە یەکێک لە دوکانەکان ،بەڵام بەهۆی ئەوەی سەقفی دوکانەکان چینکۆ و ئایزۆگام بووە گڕی گرتووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

رێبەر ئەحمەد: لەمەودوا ئاگرەکان بە درۆن دەکوژێنینەوە

رێبەر ئەحمەد: لەمەودوا ئاگرەکان بە درۆن دەکوژێنینەوە