کەشوهەوا

ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزوخۆڵیش لە بەشیکی ناوچەکان هەیە بەتایبەت کەرکوک و گەررمیان.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوەمەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە چاو دوێنێدا کەمێک نزمتر دەبنەوە و سبەینێ زیاتر دادەبەزێت و تا سێ پلە دێتە خوارەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 30.9.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت , لە گەڵ ئەگەرى بوونى تۆز و خۆڵ بە تایبەت لە باشوورى هەرێم و کەرکووک و گەرمیان لە درەنگانى شەودا.
خێراى با / لەسەرخۆ  ( 10 – 20 ) کم/ک, لە دوای نیوەڕۆ وە چاڵاک دەبێت بۆ سەرووى 25کم/ک 
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 7 – 9  کم  دەبێت.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە: 
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ :34  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی  
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی