چاپی پێنج هەزار و هەزار دیناری عێراق نیشاندەدات _ وێنە: 964
لە سایلۆی سلێمانی
ئەو جوتیارانەی خوار 50 تۆن گەنمیان رادەستکردووە بچن بۆ چەکەکانیان
964+
ئەحمەد مستەفا
سایلۆی سلێمانی داواکارە، ئەو جوتیارانەی گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە و پشگیری بەشە کشتوکاڵیەکانییان کردووە، وە لە پەنجا تۆن کەمترە بڕەکەی، بچن لە سایلۆکە چەکی پارەکانیان وەربگرن.
لە بیتاقەی یەک تا 113، سبەی سێشەممە 30.9.2025، چەکەکانیان پێ دەدرێ.
سایلۆکە لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینیوویەتی تکادەکات، ئەو جوتیارانەی پشگیرییەکانیان لە پەنجا تۆن زیاترە سەردانیان نەکەن، چونکە چەکیان پێ نادرێ.
پێشتر، نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا وتوویەتی، دووشەممە لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی عیراق 57 ملیار دیناری وەك شایستەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە، كە 25 ملیار دینار بۆ جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، 20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر و 12 ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی پارێزگای دهۆكە.