بازاڕی زیو فرۆشان - وێنە: 964
"بازرگان دنەی دەدەن"
کیلۆیەک زیوو لە کوردستان 270 دۆلار لە بازاڕی جیهانی گرانترە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو بازاڕەی چۆکی بە زێڕ داناوە، وای لێ ناخوێنرێتەوە بۆ زیوو وابێ، پسپۆڕێکی ئابووری بەدواداچوونی کردووە، زیوو لە هەرێمی کوردستان 270 دۆلار گرانگترە لە جیهان و دەڵێ، بازرگانان دنەی ئەم بابەتە دەدەن و پێویستە خەڵک دوای هاشوهوش نەکەون.
زانراوە، بازاڕ پڕە لە زیوو، هەندێک شوێن دەستیانکردووە بەناونوسین بەحساب زیوو نییە سەرە ئەنوسن و ئەیهێنن، ئەو پسپۆڕە ئابوورییە کە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بازاڕ جیهانی و بەراورد بە کوردستان دەکات دەڵێ، هیچ بنەمای نییە و تەنیا قۆرخکارییە، ئەو بازرگانانە باکیان نییە، ئەگەر دوایی شەڕە بەردیشی پێ بکرێ.
هاتنەی پێشەوەی خەڵک لە زیوو و مامەڵەی بازاڕ وای کردووە، ئێستا لە هەرێمی کوردستان کیلۆیەک زیوو بە هەزار و 750 دۆلارە و لە جیهان بە هەزار و 480 دۆلارە.
دکتۆر بیلال رەئوف، پسپۆڕی ئابووری بە 964ی وت، دەبێت خەڵک ئاگاداری مامەڵەی زیوو بن، ئەوەی رووئەیات هەمان سیناریۆی لیرەی سورییە کە لە کوردستان گەیاندیانە 700 هەزار، دواتر ماڵی خەڵکی وێرانکرد و ئەوەی کڕی زەرەری کرد، چونکە بەهاکەی خراپ دابەزی.
ئەو بەرزبوونەوەی لە نرخی زێڕ روویداوە، رووەو داکشان دێتەوە بەڵام بەم زووانە نا، ئەوە لە کاتێکدا داکشانی نرخی زیوو لە ئان و ساتدا روودەدات، ئەو وتی، بەم نرخەی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان و لە بازاڕدا دەفرۆشرێ، کیلۆی زیوو ئەفرۆشن ئەگەر ئۆنسەی ببێتە 60$ دۆلار، هەر کەسێک بیکرێت زیان دەکات.
لەوەتەی زێڕ گران بووە، زیوویش نرخی گران بووە و خواستیشی زۆر لەسەرە لەلایەن هاوڵاتییانەوە، هەرچەندە زیوویش لە چاو جاران چوار هێندە گران بووە و خەڵکێکی زۆریش کڕیویانە بە مەبەستی ئەوەی قازانجی لێ بكەن.
رۆژی 16.8.2025، ئەو بەرزبوونەوە تۆمارکرا، ئەوکات هەکار عومەر، زیووفرۆشە لە بازاڕی گەورەی هەولێر و بە 964ی وت، رۆژانێک ئۆنسەی زیو 12 دۆلار بوو ئێستا 38 دۆلارە، ئەمەش بەرانبەر بە زێڕ واتا یەک بە چوار بەرزبووەتەوە، خەڵک زیاتر روو لە زیوو دەکەن، چونكە هەرزانترە.