لە خوار 70 دۆلارەوەیە

دواى دوو رۆژ لە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت؛ نرخەکەى دابەزى

964+

وریا فەتاح

دواى دوو رۆژ لە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت، نرخى نەوت لە بازاڕى جیهانیدا بەرەو دابەزین رۆیشت، ئەوەش دواى ئەوەى لە یەکەم رۆژى هەناردەى نەوت، نرخى یەک بەرمیل 70 دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29.9.2025 کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 69 دۆلار و 30 سەنت، مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.30% دابەزیوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 65 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.39%، نرخەکەی دابەزیوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى ئەم مانگە، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.

کێڵگەى نەوتى شیواشۆک چاوەڕێى فەرمانە

کێڵگەى نەوتى شیواشۆک چاوەڕێى فەرمانە