دەروازەی زانکۆی کۆیە _ وێنە: 964
وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوەکانیان بڵاو دەکاتەوە
لەو 33 زانکۆیە بترازێت؛ هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکراو نییە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییە باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان بە(حکومى – تایبەت)ـەوە بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت: جگە لەمانە هیچى تر باوەڕپێکراو نین.
بەپێى ئاگادارییەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەو زانکۆ و پەیمانگا دانپێدراوانە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن تیایدا درێژە بە خوێندن بدەن.
وەزارەتەکە وەک بەرچاوڕونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان رایدەگەیەنێت، لە هەرێمى کوردستان (16) زانکۆى حکومى ئەمساڵ خوێندکاران و قوتابیان لە کۆلێژ و بەشە جیاوازەکان وەردەگرێت، ئەمە جگە لە ئەنجومەن و دەستەیەک کە تایبەتن بۆ بوارى پزیشکى و توێژینەوەى زانستى.
سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى یاساى ژمارە (2)ى ساڵى (2013)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، لە ئێستادا وەزارەت تەنیا مۆڵەتی بە (17) زانکۆ و کۆلێژە زانکۆیی تایبەت داوە بۆ ئەوەی ساڵی نوێى خوێندن قوتابی و خوێندکار وەربگرێت.
جەخیشکراوەتەوە کە لەدەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکرا نییە، هەروەها (32) پەیمانگەى تایبەتیش مۆڵەتى کارکردنیان هەیە.
زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان؛
– زانکۆى سەڵاحەدین
– زانکۆى سلێمانى
– زانکۆى دهۆک
– زانکۆى هەولێرى پزیشکى
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر
– زانکۆى کۆیە
– زانکۆى سۆران
– زانکۆى هەڵەبجە
– زانکۆى زاخۆ
– زانکۆى گەرمیان
– زانکۆى ڕاپەرین
– زانکۆى چەرموو
– زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان
– زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان
– دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى
– ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان
-زانکۆی کوردستان – هەولێر
– زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک
زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمى کوردستان؛
پارێزگاى هەولێر/
– زانکۆی جیهان – هەولێر
– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک
– زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی
– زانکۆی نۆڵیج
– زانکۆی کاسۆلیک
– زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی
– زانکۆی بەیان
– کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگاى سلێمانى/
– زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی
– زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا
– زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
– زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
– زانکۆی جیهان – سلێمانی
– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – لقی سلێمانی
– کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگای دهۆک/
– زانکۆی نەورۆز
– زانکۆی جیهان – دهۆک