رێگاوبانی گەرمیان

رێگای شەش گوند نۆژەندەكرێتەوە و 34 ئاوبارەش دروست دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتيی رێگاوبانی گەرمیان رایگەیاند، كاری نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانی گوندەکانی گەرمیان بەردەوامە لە پرۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی( گۆڕى مسقاڵ، پەلە وشک، هەوارە قولە، کاکە برا، کونە کۆتر، دووڕیانی ژاڵەى روغزایی) لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.

بەپێی راگەیەندراوێکی رێگاوبانی گەرمیان، درێژیی رێگای ئەو شەش گوندە 14.5 کیلۆمەترە و گوژمەى سپاردنى پرۆژە چوار ملیار و 92 ملیۆن و 775 هەزار دینارە، کە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی رێگاوبانی گەرمیان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رێژەی کارکردن لە پرۆژەکە گەیشتووەتە سەرووی 15٪ی کارەکان خۆی دەبینێتەوە لە دروستکردنى رێگای قیر بە یەک چین (ستابلایزەر) بە پانى(6.5)م و (1.5)م شانەکان بۆ هەر لایەکى رێگاکە، لەگەڵ بڕین و پرکردنەوە بۆ هەموو رێگاکە.

باسی ئەوەشیان كردووە، هەر لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا نزیکەى (34) ئاوبارەى کۆنکریت و بۆریى کۆنکریتى قەبارە جیاواز دروست دەکرێت.

“ئەم پرۆژەیە دەبێتە قۆناغێک لە داهاتوودا بۆ درێژکردنەوەى رێگاکە و بەستنەوەى بە رێگای کۆمەڵێك گوندى دیكە، هەروەها دروستکردنى تۆڕێکى رێگاوبان بۆ گوندەکانى ناوچەکە، کە دەبێتە هۆى زیاتر ئاوەدانکردنەوەى ناوچەى گەرمیان و گەشەپێدانى کشتوکاڵ و ئابوورى”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.

دوو بەنداوی گەرمیان پڕ ماسی کران

دوو بەنداوی گەرمیان پڕ ماسی کران