لۆگۆى زانکۆى راپەڕین
ئەگەر ئارەزوو دەکەن پەلەى لێ بکەن
زانکۆی راپەڕین دەرگای خوێندنی ماستەر بۆ دەرچووانی دوو بەش دەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
زانکۆی راپەڕین هەلی خوێندنی ماستەر بۆ دەرچووانی بەشەکانی (بیرکاری و کۆمپیوتەر) و (زانستە کۆمەڵایەتییەکان) دەڕەخسێنێت، بەڵام وەک مەرجێکی سەرەکی، پێویستە سەرەتا کۆرسێکی تەواوکاریی چڕوپڕ بخوێنن.
وەک ئەوەى زانکۆکە بڵاوى کردووەتەوە، دەرچووانی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، دوای تەواوکردنی کۆرسە تەواوکارییەکە، دەتوانن داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر لە بەشی (مێژوو) یان (جوگرافیا) لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان پێشکەش بکەن.
لەبارەى دەرچووانی بەشی بیرکاری و کۆمپیوتەریش بڵاوى کردووەتەوە،دوای تەواوکردنی کۆرسە چڕوپڕەکە، دەتوانن داواکاری بۆ خوێندنی ماستەر لە بەشی (بیرکاری) یان (کۆمپیوتەر) لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پێشکەش بکەن.
کەی و چۆن داواکاری پێشکەش دەکرێت؟
ئارەزوومەندان دەتوانن لە رێکەوتی 28.9.2025 تاوەکو 2.10.2025 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتیی زانکۆی راپەڕین بکەن بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
پێداویستییەکان:
فۆڕمی پێشکەشکردن (لە زانکۆ بەردەستە)
بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە نمرەوە
کارتی نیشتمانی
کارتی زانیاری
4 وێنەی کەسی