لە رێگاى (چوارقوڕنە- دوکان)

کارکردن مەزبووتە؛ هەفتەى داهاتوو قیرکردن دەستپێدەکات

964+

وریا فەتاح

هەفتەى داهاتوو قیرکردنى سێ کیلۆمەتر و نیو لە رێگاى چوارقوڕنە بۆ دووکان دەستپێدەکات و تا بەردەم چێشتخانەکانى کانى وەتمان سایدێک قیرکردن تەواو دەبێت.

ئەندازیار محەمەد ئەحمەد، بەرێوەبەرى پڕۆژەى رێگاى دووسایدى (چوارقوڕنە-دوکان) بە 964ـى وت،”دەستمان بەئیشکردن کردووە و هەموو شت مەزبووتە، لە دوسێ رۆژى داهاتوودا دەچینە لاى ئاریشە بۆ بڕینى شاخ و ئەم هەفتەیەش بەشێکى ریگاى نێوان کانى وەتمان و باداوانفەحس و شتەکانى تەواو دەبێت و ئامادە دەکرێت بۆ قیر کردن”

ئاشکراشى کرد، هەفتەى داهاتوو، سێ کیلۆمەتر و نیو لە لادانە کاتییەکەى پردى باداوان تا کانى وەتمان، سایدێکى قیر دەکرێت هاتوچۆکردن دەکەوێتە سەر ئەو سایدە و کارکردن دەگوازنەوە بۆ سایدەکەى تر.

پڕۆژەى رێگاى دووسایدى دوکان- چوارقوڕنە، ساڵى 2011 چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، دەبوایە پێش 2014 تەواو بکرێت، بەڵام تائێستا تەنیا 18 کیلۆمەترى تەواو بووە و 35 کیلۆمەترى دیکەى ماوە بۆ ئەوەى تا قەزاى دوکان بکرێت بە دووساید.

هەفتەى رابردوو، کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردەوە و بەوتەى بەرێوەبەرى پڕۆژەکە 1000 رۆژ بۆ تەواوکردنى پڕۆژەکە دیاریکراوە، بەمەش لەماوەى سێ ساڵ و سێ مانگ بۆ چوار مانگ تەواو دەبێت.

چاوەڕوانییەکە سێ ساڵ و سێ مانگى تر دەخایەنێت؛ بۆ تەواو...

چاوەڕوانییەکە سێ ساڵ و سێ مانگى تر دەخایەنێت؛ بۆ تەواوکردنى رێگاى چوارقوڕنە - دوکان