لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەستداوە
سێ تەرم لە پزیشکى دادى رانیەن
964+
محەمەد عەلى- راپەڕین
درەنگانێکى شەوى رابردوو، رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لە رێگاى بێستانە کە دەکەوێتە سنوورى ئیدارەى راپەڕین و قەزاى کۆیە روویدا و تێیدا سێ کەی گیانیان لەدەستدا.
هیوا وەرتى، لێپرسراوى پزیشکى دادى رانیە بە 964ـى وت،”سێ تەرمى رووداوەکە گەیەنراونەتە لامان، هەرسێکیان گەنجن و لە رەگەزى نێرن و بە نەتەوە عەرەبن”.
وتیشى،”چاوەڕێى هاتنى کەسوکاریان دەکەین بۆ ئەوەى تەرمەکانیان رادەست بکەین”.
عەلى عەبدوڵا، وتەبێژى هاتوچۆى راپەڕین لەبارەى رووداوەکە رایگەیاند، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى تایبەت و بارهەڵگرێک روویداوە کە تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسى تریش بریندارن، سەرجەمیشیان لە رەگەزى نێرن و بەنەتەوە عەرەبن.
وەک باسى دەکات، رووداوەکە لە دۆڵى سماقوڵى نزیک بەنداوى سماقوڵى روویداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح