قایمقامیەت هەڕەشە دەکات و دەڵێت ئاوا بێ چیدی رێگە نادەن بکرێتەوە

دوای هەفەتەبازاڕی رانیە زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر بەجێما و بەسەر شەقامدا بڵاوبووەوە

964+

شۆڕش قادری

لە دوای هەفەتەبازاڕی رانیە زبڵ و پاشماوەیەکی زۆر بەجێما و بەسەر شەقام و کوچە و کۆڵانەکاندا بڵاوبووەەوە، قایمقامیەتی رانیە دەڵێت، ئاوا بێت رێگە نادەن چیدی هەفەتەبازاڕ بەڕێوەبچێت.

قایمقامیەتی قەزای رانیە لە ئاگادارییەکدا داوا لە هەموو پیشەوەرانی هەفەتەبازاڕی قەزاکە دەکات، بایەخ بە پاککردنەوەی شوێنکارەکانیان بدەن لەکاتی تەواوبوونی کارو کەسابەتیان و پاشماوەی خۆیان کۆبکەنەوە و لە کیسی نایلۆندا لە شوێنێک کۆبکرێتەوە کە شارەوانی بۆیان دیاری دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەک لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە چاودێری پیشەوەرەکان دەکەن و لەکاتی پابەندنەبوونیان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکەن چونکە لە رابردوودا زۆرترین هاوکاری و ئاسانکاری کراوە بۆ هاوڵاتیان کە کەسابەتی خۆیان بکەن، بەڵام رێپێدراو نییە سیمای شار ناشرین بکرێت و بەهۆی کەمتەرخەمی پیشەوەران، ژینگەی شار ناشرین بکرێت و کارەکەیان ببێتەهۆی ئەزیەتبارکردنی ژینگە پارێزان.

“پاک و خاوێنی و پاراستنی ژینگە هەرکی هەموومانە، چەند جار کۆبونەوە و گفتوگۆ لەنێوان سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە و قایمقامی رانیە لەگەل نوێنەری کاسبکارانی هەفتەبازاری رانیە ئەنجامدراوە بۆ دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ کار و کاسبی لە رۆژانی هەینیدا، بەمەرجێک پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگەی شوێنەکە لەدوای تەواوکردنی کارەکانیان شوێنەکەیان پاک بکەنەوە، هەروەها ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ و ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان دروست نەبێت و هیچ پاشماوە و خۆل و خاشاک لەدوای خۆیان جێنەهؽڵن”، قایمقامیەتی رانیە لە ئاگادارییەکەدا وا دەڵێت.

دووپاتیشی کردووەتەوە، خۆشحاڵن کە بتوانن هاوکاری کاسبکاران بکەن، لە بەردەوامیان لە هەفتەبازاری شاری رانیە، بەمەرجێک رێز لە پاک و خاوێنی شار و هاوکاریکردنی هاوشاریان لە پاراستنی ژینگە بگرن، بە پێچەوانەوە ناچار دەبن کە هیچ شوێنێکیان بۆ دابین نەکەن و رێگەنادەن لە بوونی هەفتەبازاڕ لە سنووری شارەوانی رانیە.

وەک زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان، لە رانیەش هەموو هەینییەک هەفتەبازاڕ دەکرێتەوە و پیشەوەران و کاسبکارانی ناوچەکە بەرهەم و کاڵاکانیان دەخەنەڕوو، بەڵام دوێنێ زبڵ و پاشماوەیەکی زۆریان دوای خۆیان بەجێهێشت و ئەوەش نیگەرانی قایمقامیەت و دانیشتووانی رانیەی لێکەوتەوە.

هەفتە بازاڕێک پڕبوو لە پاشماوەی حەشەرات و داخرا

هەفتە بازاڕێک پڕبوو لە پاشماوەی حەشەرات و داخرا

لە رێگەى فێستیڤاڵێکەوە خانمانى ئیدارەى راپەڕین بەرهەم...

لە رێگەى فێستیڤاڵێکەوە خانمانى ئیدارەى راپەڕین بەرهەمەکانیان ساغ دەکەنەوە