دواى چاوەڕوانییەکى زۆر

وەزارەتى نەوت: بەبێ کێشە هەناردەى نەوتى هەرێم دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى نەوتى عێراق دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستانى راگەیاند و دەڵێت: بەبێ کێشە پڕۆسەکە دەستیپێکردووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، کاتژمێر 6ـى بەیانى ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 27.9.2025، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە هەرێمەوە لەڕێگەی هێڵی عێراق – تورکیا دەستیپێکردەوە.

وەک باسکراوە، هەناردەکردنەوەکە بە خێراییەکى بەرز و بەشێوەیەکى کامڵ و رێک و پێک بووە، بەبێ تۆمارکردنی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی،  ئەمەشى بە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم زانیوە لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەدا.

“ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی دیارە بەرەو بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی بە گیانی هاوبەشی و هەماهەنگیی باڵا، کە بەشدار دەبێت لە مسۆگەرکردنی بەردەوامیی هەناردەی نەوت و پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانی”، وەزارەتى نەوتى عێراق وا دەڵێت.

هەناردەى نەوت دەستیپێکردەوە: کۆتایی بە دوو ساڵ و نیو لە...

هەناردەى نەوت دەستیپێکردەوە: کۆتایی بە دوو ساڵ و نیو لە چەقبەستوویی دەهێنێت