تیمەکان پاکى دەکەنەوە

رۆژانى هەینى؛ زبڵ و خاشاک سەنتەرى هەولێر دادەپۆشێت

964+

وریا فەتاح

شەوانى هەینى، بەهۆى چوونى هاوڵاتیان و گەشتیاران بۆ بازاڕى سەنتەرى شارى هەولێر، زبڵ و خاشاکێکى زۆر کۆدەبێتەوە، بەڵام تیمەکانى ژینگەپارێزى هەمووى پاک دەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتى ژینگەپارێزى هەولێر بڵاوى کردەوە، پاش سەردانی ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان بۆ ناو بازاری سەنتەری شار، هەڵساین بە پاککردنەوەی شەقامەکانی ناو بازار.

بەپێى ئەو وێنانەى بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردووەتەوە، زبڵ و خاشاک بەلێشاو لە بازاڕ کۆکراوەتەوە و تیمەکان سەرقاڵى پاککردنەوەین و تا درەنگانێکى شەویش، کارەکانى پاککردنەوە بەردەوام دەبن.