کەسێک بە سووکی بریندار بوو
لە کەمپی باجد کەنداڵای زاخۆ ئاگرکەوتەوە؛ پێنج خێمە سووتان
964+
ژێوار خدر
بەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی باجد کەنداڵا ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج خێمەی ئاوارەکان بە تەواوی سووتان و هاوڵاتییەکیش بە سووکی بریندار بوو.
بەرگری شارستانی زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر 6:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 26.9.2025، ژووری کۆنترۆڵی بەرگریی شارستانی ئاگادارکراوەتەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی باجد کەنداڵای تایبەت بە ئاوارەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا پێنج خێمە سووتاون و کەسێکیش بە سووکی بریندار بووە.
دەشڵێت، دەستبەجێ تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی پێشابوور گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە کردووە. دوای هەوڵێکی کەم، توانراوە ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت و رێگری لە تەشەنەسەندنی بۆ خێمەکانی دیکەی ناو کەمپەکە بکرێت.