باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
چەند خوێندکار گواستنەوەیان ئەنجامداوە؟
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین سه‌روو 10 هه‌زار خوێندكار ی نوێ وه‌رده‌گرێ
964+
ده‌شتی عارف – هەولێر
زانكۆلاین كاراكراوه و خوێندکاران ده‌توانن، فۆڕمی زانكۆلاین پڕ بكه‌نه‌وه و بچنه ئه‌و به‌شانه‌ی كه خۆیان مه‌به‌ستتیانه لێی بخوێنن، زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕیاری وایە، بۆ ئه‌مساڵ سه‌روو 10 هه‌زار خوێندكار وه‌ربگرێت.
هەر لە ئێستاوە، بەشەکان دەستیان بە ئامادەکاریی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.9.2025، سامان عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین به 964ـی وت، زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی 2025 – 2026، له توانایی دایه 10 هه‌زار 358 دەرچووی پۆلی 12 وه‌ربگرێت له هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆز
ئه‌مه جیا له‌وه‌ش بۆ ئەمساڵ 837 خوێندكار لە سەرجەم زانکۆکانی کوردستان بۆ زانکۆی سەلاحەدین پڕۆسەی گواستنەوەیان ئەنجامداوە و زانکۆ وەریگرتوون.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كۆنترین زانكۆیه له هه‌رێمی كوردستان و له ساڵی 1968 له شاری سلێمانی دامه‌زراوه و دواتر و له ساڵی 1981 كه‌مپی سه‌ره‌كی گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا