چوونی حاجیان بۆ مەککە - وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
پەلە بکەن
سبەی کۆتا رۆژی ناونووسینی حاجیانی کوردستانە
964+
وریا فەتاح
سبەینێ هەینى، کۆتا رۆژی پرۆسەی ناونووسینی حاجیانی هەرێمی کوردستانە بۆ وەرزى حەجى 2026، تائێستاش زیاتر لە 87 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـى راگەیاند، ئەگەرچی بڕیاربوو لە 20ـى ئەم مانگە، بۆ 26ـى مانگ درێژ کرایەوە، ئەوەش وەکوو هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبوو ناویان تۆمار بکەن.
لەماوەى درێژکردنەوەى پڕۆسەى ناونوسین 6000 کەس سوودمەند بوون
جەختیشى کردەوە، کاتژمێر 12ـى سبەى شەو، پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت و دوای وردبوونەوە لە ناوەکان تیروپشک ئەنجام دەدرێت.
ئاشکراشى کرد، تاوەکوو ئێستا زیکەی 87 کەس فۆرمیان پڕکردووتەوە کە 60 هەزار فۆڕمە، بەڵام فۆرم هەیە دوانى و سیانییە.