توڕەیە و دەڵێت: قبوڵى ناکەم

چاڵیان بۆ ترەمپ هەڵکەند

964+

وریا فەتاح

“ئەمەی کردتان رێکەوت نەبوو، بەڵکو بە ئەنقەست بوو، بۆیە من لەمە خۆش نابم و دەبێ لێکۆڵینەوە بکرێت و هەر کەسێک رەبتی بەم کارەوە هەبێت دەبێ دەستگیر بکرێت”، ئەمە قسەی دۆناڵد ترەمپە لەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان، ترمپ پێی وایە تەڵەی بۆ داندراوەو پلانیان لە دژی گێڕاوە.

لەسەر ئەو رووداوانەى لە کۆبوونەوەى نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەریدا هاتن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە (تروست سۆشیال) نوسیێکی پڕ لە توڕەیی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نوسیوە.

لە کاتی  سەرکەوتنی بەسەر قادرمەی کارەبایی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان پلیکانەکان لەکار کەوتن، ئێستا ترەمپ پێی وایە ئەوەی روویدا بە مەبەست بووەو دەبێت ئەوانە دەستگیر بکرێن کە ئەم ئیشەیان کردووە، دەزگای هەواڵگری نهێنیشى راسپاردووە لەو رووداوانە بکۆڵنەوە.

ترەمپ دەڵێت: ئەوەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان روویدا کارەسات بوو، چونکە یەک رووداو نەبوو، سێ رووداوی ترسناک بوو بەم شێوەیە:

– کە بەسەر قادرمە کارەباییەکان سەرکەوتین لەپڕ قادرمە وەستا، ئێستاش پێم سەیرە چۆن من و میلانیا نەکەوتین بەسەر قەراغە تیژەکەی ئەو قادرمانەدا. هەر کەسێک ئەم ئیشەی کردبێت دەبێ دەستگیر بکرێت.

– کە چووم وتارەکە بخوێنمەوە سەیر دەکەم شاشەکەی بەردەمم ئیش ناکات، ئیتر بەبێ ئەوەی هیچم لە پێش بێت وتارەکەم پێشکەش کرد.

–  کاتێک تەواو بووم پێیان وتم دەنگی ناو هۆڵەکەش کوژراوەتەوە، هاتمە خوارەوە بە میلانیام وت چۆن بووم، وتی یەک وشەم گوێ لێ نەبووە، لە کاتێکدا ئەو لەریزی یەکەم دانیشتبوو.

–  ئەمە رێکەوت نەبوو تێکدان بوو بە دەستی ئەنقەست کرد، کۆپییەکی ئەم نامەیە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێرم و داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ دەکەم، دەبێ هەموو ڤیدیۆی کامێرای چاودێری پیشان بدرێنەوە، بەتایبەتی ئەو شوێنەی دوگمەی وەستانی قادرمەکانی لێیە.

بەڵێ فەرموو، من وتەبێژەکەی دۆناڵد ترەمپم

بەڵێ فەرموو، من وتەبێژەکەی دۆناڵد ترەمپم