"هاوکاریەکی نموونەیی"
لیوایه‌كى پێشمه‌رگه قوتابخانه‌ى گوندێكى قوشته‌په‌ی خاوینكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، لیوایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان جگه له ئه‌ركه فه‌رمییه‌كه‌ى، له هاوكارییه‌كى نموونه‌ییدا قوتابخانه‌ى گوندێكی سنوورى قوشته‌یان خاوێنكرده‌وه، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن.
وا بڵاوكراوه‌ته‌وه “لەگەڵ کرانەوەی وەرزی نوێی خوێندن، بەشی هۆشیاری نیشتیمانی لیوای دووی پیادە بە دەستووری فەرماندەکەی، دەستیکردووە بە هاوکاری مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی گوندی رولکەی سەر بە قوشتەپە بە دابینکردنی ئاوی پاك و شۆردنی قوتابخانەکە هاوکاریی مامۆستایان و قوتابیانی کرد”.
باس له‌وه‌ده‌كات، ئەم هاوکارییە وەك نموونەیەک دێت لە خزمەتکردنی بەردەوامی هێزی پێشمەرگە بۆ هاوڵاتیان، هێزەکانی لیوای دووی پیادەش لەگەڵ ئەرکی سەرەکی خۆیان لە پاراستنی ئارامی و ئاسایش‌دا، بەشداریی چالاکانەیان لە هاوکاری کۆمەڵگا، دامەزراوە پەروەردەییەکان و خزمەتگوزاری گشتیدا درێژە پێدەدەن.