تەمەنی 45 ساڵە

تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە راگەیەندراوێک بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، توشبوونی کەسێکی بە تای خوێن بەربوون راگەیاند و دەڵێ، کەسەکە دانیشتووی سنووری شاری هەولێرە  و تەمەنی 45 ساڵە و ڕەگەزی مێیە.

ئەو کەسە، دوای سەردانیکردنی بۆ لای پزیشک بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دەرکەوتنی نیشانەکان و چارەسەر لەگەڵ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی دەرکەوت کە هەڵگری تای خوێنبەربوونە.

دوای چارەسەری پێویست و گومانکردن لەنیشانەکانی کە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەست بەجێ پشکینی بۆ ئەنجامدراوە و رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر کراوە، ئەمە قسەی تەندروستی هەولێر.

پشکنینەکە، بۆ پشت راستکردنەوە لە حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رەوانەی شاری بەغداش کراوە، دوای دەرچوونی دەرەنجامی پشکنینی دڵنیایی، دەرکەوت ئەم هاوڵاتییە تووشبووی تای خوێنبەربوونە و لەژێر چاودێری پزیشکدا هێڵدراوەتەوە.

حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک دەستنیشا...

حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک دەستنیشان کرا