"کێشە لە نرخەکەی هەیە"

ئامێرێکی نوێ پاترییەکانی سۆلار سیستم بێ رۆڵ دەکات

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دەتوانیت سیستەمی. کارەبای وزەی خۆر بێ پاتری دابنێیت و بەرۆژ کارەبا زۆر بەرهەم بێنیت و بەشەو لە حکومەت وەری بگریەوە، ئەمەش ئامێرێکی نوێیە دەتوانێ ئەو کارەت بۆ بکات.

ئەگەر هاتوو لەسەر نرخەکەی هیچ گرفتێک دروست نەبێ، چونکە ئەو کارەبایەی بە حکومەت دەفرۆشرێتەوە و بۆ شەو بەکاردەهێنرێتەوە، هاوڵاتی بە نرخێکی گرانتر لە حکومەتی دەکڕێتەوە، بەراورد بە بەهای فرۆشتنەکەی.

پێشانگەی بونیات نانی عێراق لە هەولێر بۆ دووەم رۆژ کارەکانی بەردەوامە، عەمار عەلی، ئەندازیاری کارەبا لە یەکێک لە کۆمپانیاکان وەسفی ئەو ئامێرە نوێیە دەکات و دەڵێ، پاترییەکانی سۆلار بێ رۆڵ دەبن و ئەو پێنج ئەمپێرەی بە حکومەت دەفرۆشرێ ئاسان دەتوانی بیکڕیتەوە.

بەڵام، سیستەمەک پێویستی بە دانانی لۆحەی زیاتر دەبێ، و کارەبا زیادەکە بۆ حکومەتە کە هەمان هێزی بەرهەمهێنایان هەیە، و حکومەت بەکەمتر دەیکڕێتەوە بەڵام بە نرخێکی گرانتر بە هاوڵاتییەکەی دەفرۆشێتەوە و ئەو ئەندازیارە وتی، لەسەر ئەوە نیگەرانی و ناڕازی بوون هەیە.

لەبارەی ئەوەی کێ زیاتر، سیستمی سۆلار بەکاردەهێنێ، ئەو ئەندازیارە وتی، دانیشتووانی دەرەوەی شارەکان زیاتر ئەو سیستمە دادەنێن، چونکە روبەرووی گرفتی کەمی کارەبا و بچڕان دەبنەوە لە هەندێک حاڵەتدا، ئەگەر کارەبای 24 کاتژمێری خواستی لەسەر بێ، کاریگەریش لە خواستەکە دەکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

30 ملیۆن تاوەکو یەک ملیار دینار دەدرێت بەو کەسانەی سۆلا...

30 ملیۆن تاوەکو یەک ملیار دینار دەدرێت بەو کەسانەی سۆلار دادەنێن