چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ونبووه
ژنه ته‌مه‌ن 90 ساڵییه‌كه‌ى رانیه دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رانیه ژنێكی ته‌مه‌ن 90 ساڵ له‌ماڵ چووه ده‌ره و نه‌گه‌ڕایه‌وه به‌ڵام دواتر به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ژماره موبایلى كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌ر له رانیه دۆزییانه، كه‌سێكی نزیكیشى ده‌ڵێت، نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ى هه‌یه.
ژنه‌كه ناوى خەدیجە محه‌مه‌ده و له رانیه داده‌نیشێت، رۆژى 22.9.2025 ونبوو و دره‌نگانى شه‌وى رابردوو دۆزرایه‌وه.
تاریق قادر، كه‌سی نزیكى ژنه‌كه، به 964ـى وت، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ونبووه و دۆزراوه‌ته‌وه، نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ى هه‌یه و هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تى بۆ بڕه‌خسێ له‌ماڵ ده‌چێته ده‌ر.
وتیشی “دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه و ژماره موبایله‌كانمان هه‌ر له رانیه په‌یوه‌ندیان پێوه كردسین و دۆزرایه‌وه، ئێستا له‌ماڵه‌وه‌یه”.
به‌قسه‌ى تاریق، ئه‌م ژنه هیچ منداڵێكى نییه و له‌ماڵى مامى ده‌ژیێت.