لە چۆمان و کۆیە

لەدوو ئەرکی جیادا 34 مین چارەسەرکران

964+

ژێوار خدر

تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی لە دوو ئەرکی جیاوازدا لە قەزای چۆمان و کۆیە 34 مینیان پوچەڵ کردەوە.

دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، لە هەر یەک لە کێڵگەمینی کروکەزەرد لە گوندی پیرئۆمەری سەر بەناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان و لە گوندی گۆمەشینی سەر بە ناحیەی دێگەڵە  لە قەزای کۆیە مینەکانیان پوچەڵکردووەتەوە.

دەشڵێت، ژمارەی مینەکان 34 مینی دژەکەسی بوون، کە لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی پووچەڵکرانەوە و لەناوبران.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر دوێنێ لە گوندی مۆکەبەـی سەربە قەزای شارباژێریش دوو گولـلەی هاوەنی 60 ملم دۆزرانەوە، لەلایەن تیمەکانی مینلابەرەوە هەڵگیرانەوە و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

لە گوندێکی شارباژێر دوو گولـلە هاون دۆزرانەوە

لە گوندێکی شارباژێر دوو گولـلە هاون دۆزرانەوە