نۆرینگەکان دەرمانی قاچاخیان هەبووە

سێ نۆرینگە و تاقیگەیەک و سەنتەرێکی جوانکاری لە سیدەکان داخران

964+

شۆڕش قادری

سێ نۆرینگە و تاقیگەیەک و سەنتەرێکی جوانکاری لە سیدەکان داخران، نۆرینگەکان دەرمانی قاچاخیان هەبووە و تاقیگەکەش دەرمانی ماوەبەسەرچوو، سەنتەرەکەش مۆڵەتی نەبووە و داخراوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025 لیژنەی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەردانی نورینگە و دەرمانخانەکانی قەزای سیدەکانیان کردووە و لە ئەنجامدا، نۆرینگەکانی چارە و هیوا بەهۆی بوونی دەرمانی قاچاخ داخراون.

هەروەها نۆرینگەی سیدەکان، جگە لە هەبوونی دەرمانی قاچاخ لە بەیانیانیشدا دەرگای کردۆتەوە و نەخۆشی وەرگرتووە، هەربۆیە ئەویش داخراوە.

تاقیگەی رەواـش بەهۆی دەرمانی ماوەبەسەرچوو و سەنتەری لۆڤا بیوتی بەهۆی نەبوونی مۆڵەت داخراون.

له‌ سۆران نۆرینگه‌یه‌كى ددان و دوو سه‌نته‌رى جوانكا...

له‌ سۆران نۆرینگه‌یه‌كى ددان و دوو سه‌نته‌رى جوانكارى داخران

هەشت سەنتەری جوانکاری لە سۆران داخران

هەشت سەنتەری جوانکاری لە سۆران داخران