دروستکردنی بەرزەپردەکەی رێگای ژاڵەناو دەستیپێکرد - وێنە؛ قایمقامیەتی دەربەندیخان
شۆفێران رێگای دەربەندیخان – کەلار ئاگادار دەکرێنەوە
دروستکردنی بەرزەپردەکەی رێگای ژاڵەناو دەستیپێکرد
964+
شۆڕش قادری
دروستکردنی بەرزەپردەکەی رێگای ژاڵەناو لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار دەستیپێکرد و داوا لە شۆفێران دەکرێت، لەو ئاستە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
قایمقامیەتی دەربەندیخان چەند وێنەیەکی دەستبەکاربوونی کۆمپانیاکەی بڵاوکردووتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025 پرۆژەی دروستکردنی بەرزەپردی رێگای ژاڵەناو چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆمپانیای بێشکان جێبەجێکاری پڕوژەکە، رێککارەکانی بونیاتی پڕۆژەکەی دەستپێکردووە.
داوایش لەهاوڵاتیان و شوفێران دەکەن پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن و بە ئاڕاستەی پێچەوانە هاتوچۆ نەکەن، ئەو هەنگاوەش لەپێناو هاتوچۆیەکی سەلامەت خوازانەیە بۆ هاوڵاتیان.
هەر لەو شوێنە و لە بەردەم بەنزینخانەی نزیک بەنداوی دێوانە تاسەیەک دروستکراوە بۆ ئاسانکاری کاری کۆمپانیاکە، بۆیە پێویستە شۆفێران ئاگاداری ئەوەش بن و هەرکە گەیشتنە ئەو ئاستە، لە خیرایی کەم بکەنەوە.
ناوچەی ژاڵەناو یەکێکە لە ناوچە گەشتیاریەکانی قەزای دەربەندیخان و دەکەوێتە ئەو دیوی رووباری سیروان.