نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان _ وێنە: KRI
بڕیارە و واژۆکرا
سەرۆکى هەرێم فەرمانیدا؛ رزگارى لەمڕۆوە قەزایە
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، فەرمانێکى هەرێمى بۆ بەقەزابوونى ناحیەى رزگارى واژۆ کرد و لەمەودوا رزگارى قەزایەکى نوێى سەر بە ئیدارەى گەرمیانە.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە کە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025، واژۆى لەسەر فەرمانەکە کردووە و رزگارى کردووە بە قەزایەکى نوێ و کەوتووەتە نێوان کەلار و کفرى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/9/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى ڕزگارى له سنوورى ئيدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان واژۆ كرد كه هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى ڕزگارى له‌خۆده‌گرێت.
سەرۆکى هەرێم جگە لەو فەرمانە هەرێمییە، واژۆى لەسەر فەرمانێکى دیکەش کردووە کە ئاڤکانى لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆى کردووە بە ناحیە.
سەرۆکایەتى هەرێم روونى کردووەتەوە کە هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى رزگارى له سنوورى گه‌رميان و ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتووانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان له‌و سنوورانه ده‌بێت.