ماوهى 9 رۆژ قوتابخانهكان وهردهگرێت
كۆمیسیۆن لە سبەینێوە کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دابەش دەکات
964+
فهرهاد حهسهن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هاوئاهەنگییان لهگهڵ وهزارهتى پهروهرده كردووه بۆ وەرگرتنی قوتابخانەکان بۆ پرۆسهى ههڵبژاردن و لە سبەینێشەوە کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دابەش دەکات.
بڕیارە رۆژى 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له گروپی واتساپی میدیاكاران بڵاویكردهوه، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هاوئاهەنگییان دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لە رۆژی 5.11.2025 تاوەکو 13.11.2025 قوتابخانەکانیان رادەست بکەن، بۆ ئهوهى له رووی تەکنیکی و لۆجیستییەوە بۆ پڕۆسهكه ئامادە بکرێن.
وتیشی “لە سبەینێوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە درێژایی رۆژانی هەفتە، لە رێگەی ههزار و 79 بنکەی تۆمارکردنەوە، دەست بە دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدەران دەکات.”
کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەران: 21,404,291 دەنگدەر
ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی: 20,063,773 دەنگدەر
ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت: 1,313,980 دەنگدەر
ژمارەی دەنگدەرە ئاوارەکان: 26,538 دەنگدەر
ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی: 8,703 بنکە
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی گشتی: 39,285 وێستگە
ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت: 809 بنکە
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت: 4,501 وێستگە
ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 97 بنکە
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی ئاوارەکان: 321 وێستگە