له كۆتا مانگى ئه‌مساڵ
زانكۆى به‌غدا كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به جینۆسایدى ئێزدییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانكۆى به‌غدا رایگه‌یاند كه له كۆتا مانگى ئه‌مساڵدا، كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به جینۆسایدی ئێزدییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و كۆلیژى یاساش سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
به‌پێی نووسراوێكی زانكۆكه، كه له 18.9.2025 ده‌رچووه، كۆنفڕانسه‌كه له ژێر ناوى “تاوانی جینۆساید و گەیشتن بە دادپەروەری نێودەوڵەتی – بەڵگەنامە و لێپرسینەوە – تاوانەکانی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی وەک نمونەیەک” له رۆژانى 9 و 10.12.2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی نووسراوه‌كه، كۆنفڕانسه‌كه زانستى ده‌بێت و توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وانیش ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه كه به به‌شدارى له كۆنفڕانسه‌كه‌دا بكه‌ن.