بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رى لافاوه
له‌سه‌ر كۆڕنیشه‌كه‌ى هه‌ولێر دەست بە دروستکردنی پردی 10 چاوە ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پارێزگارى هه‌ولێر ده‌ڵێت، گوژمەیه‌كیان دابین كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى لافاو له‌سه‌ر كۆڕنیشه‌كه‌ى هه‌ولێر كه‌مبكه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێتى پردی له‌سه‌ر دروست بكه‌ن.
ئه‌و چاڵه دوور و درێژه‌ى كۆڕنیشه‌كه‌ى ئێستاى هه‌ولێرى دروستكردووه، له ساڵانى هه‌شتاكان حكومه‌تى به‌عس بۆ رێگریكردنى له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ى پێشمه‌رگه به ئۆتۆمبێل ئه‌م چاڵه‌ى به‌ده‌ورى هه‌ولێر دروستكردبوو، ساڵ دواى ساڵیش ئه‌م چاڵه به‌هۆى كۆبوونه‌وه‌ى ئاو تێیدا مه‌ترسی جۆراوجۆرى له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دروستكردووه كه له ده‌وروبه‌ریدان.
ئه‌وه‌ى ئێستا پارێزگارى هه‌ولێر ده‌یه‌وێت دروستی بكات پردێكی 10 چاوە لەسەر ئه‌م کۆرنیشه.
پارێزگار ده‌ڵێت، لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لەسەر شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای هەولێر دەستکرا بەدروستکردنی پردی 10 چاوە لەسەر کۆڕنیش لەبەرامبەر گەڕەکی هەشت هەزاری فەرمانبەران بەگوژمەی 147 ملیون دینار لەسەر بوودجەی پارێزگای هەولێر.