تیمەکان لەوێن

فۆم و ئیسفنج دەسوتێ و لە ئاسمانی دهۆکەوە دیارە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

دوکەڵێکی رەش لەسەر گردێک  لە ئاسمانی قەزای سێمێل بەرزبووەتەوە، زانراوە پاشماوەی ماددەی فۆم ئیسفنج دەسووتێت، تیمی ئاگرکۆژێنەوەش لەشوێنی ئاگرەکەن.

نزیک بە کاتژمێرێک ئاگرەکە بەردەوام بوو، دواتریش دوکەڵی رەش لە ئاسمان بینرا و وردە وردە کەم دەبوویەوە.

بێوار عەبدولعەزیزی، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، ئاگرەکە لەسنووری قەزای سێمێل بوو و تیمی ئاگرکۆژێنەوە گەیشتوونە شوێنی ئاگرەکە و دواتر کونترۆڵکراوە.

وتیشی، ئاگرەکە زبڵ و خاشاک و پاشماوەی خانوو و ئیسفەنج  بووە و تا ئێستا هوکاری ئاگر کەونتەوە نەزانراوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی 964ـی، ماوەیەکە دیاردەیەک دووبارە بووەتەوە و لە چەندین شوێنی دوور لە سەنتەری شار کەسانیک هەب، بە بارهەڵگری بچووک ” ئۆتۆمبێلی جوری کیا” پاشماوەی خانووەکان و دوکانەکان فرێدەدەن و دەسووتێنن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دوو پڕۆژەى گرنگ لە دهۆک کرانەوە

دوو پڕۆژەى گرنگ لە دهۆک کرانەوە