"تەمەن بەس رەقەمە و هیچی تر نییە"

ئومێد باڵەبان موسەیتەرە و پرسیارەکانی لا دەرەجە یەک بوو

964+
ژووری هەواڵ

هونەرمەند ئومێد باڵەبان نۆکۆمێنتی بە سەلامەتی بڕی و  بە پۆزیشەوە دەڵێت، کەس هەیە لەو پرسیارانە بترسێت.

نۆ پرسیاری وەڵامدایەوە و هێشتا رزگاری نەبووە، لە باکستەیج نهێنی تری ئاشکرا کرد و دەرکەوت هاوڕێیەکی بێوەفایە و ئاگای لە زیاد ئەسعەد نییە و ژمارەی لانەماوە و نیازی هەیە سەردانی بکات ئەگەر کاپتن ئەرسەلانی ژووری هەواڵی 964 ژمارەکەی بداتێ و دەرگاکەی بۆ بکاتەوە.

لەم کەین و بەینە گۆرانی بۆ وتین، کەچی دەمی نەگرت و بە پێکەنینەوە باسی قۆناغی چلەکانی تەمەنی کرد و وتی، هەر رەقەمە دەنا هەموو شتێک وەک خۆیەتی، هەر وەک ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلیان 2005 کەچی هەر دەڕوات.

هەر ئەوەش نییە چیرۆکەکەی لەگەڵ عەزیز وەیسی بۆ گێراینەوە، بینەری بن و وەڵام لە زاری خۆیەوە ببیستن

"لە هونەردا رەگەزی نێر ئیهمالکراوە و گرنگی زیاتر بە ژن دەدرێت"