لە پیشەسازیی باکوور و عەلوەی کۆن
شارەوانیی هەولێر دوو هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی ئەنجامدا
964+
ژێوار خدر
بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و پاکڕاگرتنی شوێنە گشتییەکان، تیمەکانی شارەوانیی هەولێر لە دوو هەڵمەتی جیادا ناوچەی پیشەسازیی باکوور و گومرگی سەوزە و میوەیان “عەلوەی کۆن” پاککردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە هەڵمەتێکی فراواندا، تەواوی شەقام و کۆڵانەکانی ناو گومرگی سەوزە و میوەیان پاککردووتەوە و شوشتویانە، کە ئەم کارە هەموو هەفتەیەک لەو کاتەدا ئەنجام دەدرێت.
هاوکات ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پشووی فەرمی و چۆڵبوونی شەقامەکان، تیمەکانی ژینگەپارێزی هەڵمەتێکی دیکەیان لە ناوچەی پیشەسازیی باکوور ئەنجامدا و بەشێکی زۆری ناوچەکەیان لە پاشماوە و خاشاک پاککردەوە.